بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی دەعموش وتی کە حزبوڵڵا لە گەڵ خەڵکی لوبنانە و یەکەم پلانیشی ئەوەیە کە بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکان و چارەسەرکردنی کێشە ئابورییەکان یارمەتیدەر بێت.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا لەم دۆخە ئابورییەی لوبنان بەرپرسیارە و بە سزادان و گەمارۆی سەر لوبنان کێشەکانی خەڵکی زیاتر کردووە.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا وتی کە کاریگەرترین وەڵام بۆ سیاسەتی سەپاندنی سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا، پتەوکردنی گیانی یەکڕیزی و هاوکاری و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی لوبنانییەکانە.
عەلی دەعموش وتی کە ئەمریکا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، هەوڵی لاوازکردنی لوبنان دەدات، لە کاتێکدا هەوڵی خۆڕاگری ئەوەیە بۆ وەرگرتنی مافەکانی لوبنان هاوکێشەکان بە سەر ڕژێمی زایۆنیستیدا بسەپێنێت.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری لوبنان وتی: خۆڕاگری لە لوبنان چیدی تەنیا بژاردەیەک بۆ ئازادکردنەوە و بەرگری نییە بەڵکوو بەو هاوکێشانەی بە سەر دوژمندا دەیسەپێنێت، بووەتە بژاردەیەک بۆ زیندووکردنەوەی سامانەکان و مافەکانی لوبنان و ڕزگارکردنی لە قەیرانی ئابوری و دارایی./.