بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی کەناڵی سی ئێن ئێن لە شرۆڤەیەکدا ڕایگەیاند لە کاتێکدا کە 40 ساڵ بە سەر پێکهێنانی حزبوڵڵای لوبنان تێپەڕ دەبێت بەڵام ئەم بزوتنەوەیە پەراوێزخراوە لە هەر کاتێکی دیکە بەهێزترە.
سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە حزبوڵڵای لوبنان وەک گرووپێکی شێعەی پاڵپشتیکراوی ئێران هەوڵی ئەوەیداوە کە لەم ساڵانەدا ببێتە کاراکتەرێکی جیدیی سیاسی و ناوچەیی.
نووسەری شرۆڤەکەی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە حزبوڵڵا بە تێپەڕبوونی 40 ساڵ سەرەڕای پەراوێزکەوتنی لە بواری سەربازی، بەهێزترە لە هەر کاتێکی دیکە.
سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە حزبوڵڵا پەرەی بە توانا سەربازییەکانی داوە و لە ساڵی 2000 سوپای ئیسرائیل پاش شەڕێکی بەردەوام لە گەڵ حزبوڵڵا لە باشوری لوبنان کشایەوە.
سی ئێن ئێن لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە پێدەچێت کاریگەری سیاسی ئەم بزوتنەوەیە سەرەڕای هەندێک هەوڵ بۆ پەراوێزکەوتن و سنوردارکردنی – کە لە ڕێگای سعوودیەوە دەکرێت – بەردەوام ڕووی لە زیاتربوونە./.