بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” فەرهاد ئەمین پوور” ڕۆژنامەوان و وەرگێڕی ناسراوی کورد خەڵکی سەقز کاری وەرگێڕانی بۆ کتێبی ” لەبری بیرەوەری” کردووە و لە ژێرناوی “بەجای خاطرات” بە زمانی فارسی چاپ و بڵاوکرایەوە.
“لەبری بیرەوەری” بە فارسی لە لایەن ناوەندی رۆشنگەری چاودێر چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
لەبری بیرەوەری كتێبێكی قەبارە مەزنی ٧٣٢لاپەڕییە و تێدا تا لاپەڕە ٤٥٧ نوسین و وەڵامدانەوەی نووسەرە. ئینجا دووای ئەمە كرۆنۆلۆژیای بەڵگەكان دەخاتەڕوو لە لاپەڕە ٤٦٧ تا لاپەڕە ٤٨١وتارەكان و لە لاپەڕە ٤٨٨ تا ٥٥٠ نامەكان، لە لاپەڕە ٥٥٢ تاوەكو ٧٢٩ نامیلكەكان لە خۆی دەگرێت .
لەبری بیرەوەری بە زمانی فارسی ٦٣٠ لاپەڕەییە و فەرهاد ئەمین پوور وەرگێڕەکەی هەروەها بیرەوەرییەکانی نەوشیروان مستەفای لە سێ بەرگدا وەرگێراوەتە سەر زمانی فارسی و بەمزووانە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.