بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژە بە چاوپێکەوتنە میدیاییەکانی ڕام ئیمانۆیل باڵیۆزی ئەمریکا لە ژاپۆن وتی کە ئەم دیپلۆماتکارە ئەمریکییە بە ڕاشکاوانە باسی ئەوەیکردووە کە باڵیۆزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهان بە چ کارێکەوە سەرقاڵن و ئەو ڕێکارانەشی بە دەستی ئەو و هاوکارەکانی گەیشتووە ئاشکرا کردووە.
بە وتەی زاخارووا، پەرەپێدانی دیپلۆماسیەتی بازرگانی بە شێوازی ئەمریکی لە ڕیزی کاروباری سەرەکیی دیپلۆماتکارانی ئەم وڵاتەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هاندان بۆ بەسەربازیکردن و پەرەپێدان بە ئاڵۆزیی نوێ بووەتە بەشێک لە کاروباری دیپلۆماتکارانی ئەمریکی.
ماریا زاخارووا وتی کە ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن ناوچە جیاجیاکانی جیهان ئاڵۆز بکەن و خۆیان وەک پارێزەری سەقامگیری جیهان بناسێنن و سەرچاوە و تەکنۆلۆژیاکانی وڵاتانی جیهان دەبەنە وڵاتی خۆیان./.