بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جورجیۆ کافیرۆ شرۆڤەکاری ئەمریکی و بەڕێوەبەری دامەزراوەی توێژینەوەی دۆخی کەنداوی فارس لە وەڵامی پرسیارێک کە بۆ ئەمریکا گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بە درێژەپێدانی سزاکان و نەبوونی هیچ بەڵێنێک لە ڕێکەوتنی ناوەکی دواخستووە، وتی: سەرەتا کە جۆبایدن گەیشتە دەسەڵات، خوێندنەوەی ئەوە بوو کە بە درێژەدان بە سیاسەتی ترەمپ بۆ سزادانی ئێران دەتوانێت هەندێک ئیمتیاز لە ئێران وەربگرێت، ئەو ئیمتیازانەی کە تیمی بایدن هەستی بەوە دەکرد لە بەرژەوەندی ئەمریکادا دەبێت.
ئەو شرۆڤەکارە نێودەوڵەتییە وتی: ئێستا ڕوون بووەتەوە کە یەکێک لە ئامانجەکانی دوناڵد ترەمپ بۆ خوڵقاندنی بەربەستی سیاسی بۆ گەڕانەوەی ئەمریکای بایدن بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی سەرکەوتوو بووە، ناوبردنی سوپای پاسداران لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکان بەشێکی گرنگی ستراتیژەکەی ترەمپدا بوو، بەداخەوە دەبێت بوترێت کە ترەمپ ئەمەی وەک بەربەستێک لە بەردەم گەڕانەوەی سەرۆک کۆماری پاش خۆی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دانابوو.
جورجیۆ کافیرۆ لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە سیاسەتی ناوخۆیی ئەمریکا و هەڵوێستی کۆنگرێس چ کاریگەرییەکی لە سەر تێڕوانینی بایدن لە بەرامبەر ڕێکەوتنی ناوەکی لە گەڵ ئێران هەبووە؟ ڕایگەیاند: لە ناوخۆی ئەمریکا زۆربەی خەڵک داوا دەکەن پرسی ناوەکی ئێران بە شێوازی دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت، بە واتای ئەوەی کە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بووەتە خواستێکی زۆرینەی ئەمریکییەکان.
ناوبراو وتی: بەڵام بۆ کەس شاراوە نییە کە گرووپە بەرژەوەندیخوازەکان کاریگەرییان لە سەر سیاسەتی ئەمریکا هەیە و بە توندی دژایەتی ڕێکەوتنی ناوەکی دەکەن، هەروەها بەشێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەمان شێوە لە دژبەرانی ڕێکەوتنی ناوەکین، ئەم لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییانە کاریگەرییان لە سەر سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی بایدن هەیە.
کافیرۆ وتی کە بایدن نیگەرانی دۆخی هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی دووەمە، کۆماریخوازەکان گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر کۆشکی سپی تا مامەڵەی دیپلۆماسیی لە گەڵ ئێران نەبێت، هەر هەنگاوێکی بایدن بۆ ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران ڕوبەڕوی کاردانەوەی دوژمنکارانەی کۆماریخوازەکان دەبێتەوە.
وتیشی کە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریکا دەرفەتی ئەوەی بە کۆماریخوازەکان داوە تا هێرشەکانیان بۆ سەر بایدن لە پرسی ناوەکی ئێران زیاتر بکەن./.