ڕەخنە و ناڕەزایەتییەکانی موقتەدا سەدر لە سەر دۆخی عێراق بە درووشمی چاکسازی و شۆڕشی جەماوەری لە یەک مانگی ڕابردوو دەستیپێکرد و لە یەکەم هەنگاودا دەستوور، یاسای هەڵبژاردنەکان و دامەزراوە دەستوورییەکانی وەک پەرلەمان و ئەنجومەنی باڵای دادوەریی کردە ئامانج و هەوڵی ئەوەشیدا بە پەلکێشکردنی لایەنگرانی بۆ شەقامەکان، دامەزراوە دەستوورییەکان ملکەچی خۆی بکات، بەڵام بە ڕاگەیاندنی وازهێنانی لە جیهانی سیاسەت و دەستپێکردنی توندووتیژی و ئاژاوەگێڕیی چەکداریی لایەنگرانی ئەوەی بانگەشەی چاکسازیی بۆ دەرکرد ڕەنگی خوێنی لە خۆ گرت.
ڕاگەیاندنی وازهێنانی سەدر لە سیاسەت بێ ئەوەی کە داوا لە لایەنگرانی بکات شەقامەکان چۆڵ بکەن، بووە ئامرازی بەردەوامی ئاژاوەگێڕییەکان و بە تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی، بەکارهێنانی چەک و خوڵقاندنی کەشی ترس و دڵەڕاوکێ، ئەم دۆخە پڕ لە مەترسییەی عێراقی بردە قۆناغێکی نوێ و لەمەش زیاتر ڕاگەیاندنی مانگرتنی لە خواردن ئاگری توندووتیژییەکانی هێندەی دیکە بەهێزتر و زیاتر کرد، ئەو توندووتیژی و ئاژاوەگێڕییەی سەدرییەکان وایکرد کە بەغدا و لانیکەم ناوچەی سەوز ڕەنگی سەربازگە لە خۆی بگرێت و بە پێی هەندێک ئامار 30 کوژراو و 700 برینداری لێکەوتەوە.
پێشینەی سەدر پیشان دەدات کە ئەمە یەکەم جار نییە ڕایگەیاندووە واز لە سیاسەت و کاروباری سیاسی دێنێت و لە سەر ئەمەش دەتوانین بڵێین کە ئەمە کۆتا جاری نابێت، ڕەنگە بەم هۆیەوە بێت کە لایەنگرانی سەدر پەنایان بۆ ئاژاوەگێڕی و شەڕی چەکداری هێنا.
ڕەنگە یەکێک لە تەنیاترین ڕێگاچارەکان بۆ دەربازبوونی عێراق لەم دۆخە ئەوە بێت کە سەدر چارەنووسی لایەنگرانی ئاژاوەگێڕی خۆی دیاری بکات و ئەگەر بە ڕاست ئەمجارە وازی لە سیاسەت هێناوە، ئەمە بە لایەنگرانی ڕابگەێنێت. بەڵام وتووێژی نیشتمانی و گەڕانەوەی سەدر بۆ سەر مێزی دانوستانەکان و وازهێنانی لەوەی کە مانگرتنی لە خواردن ناوی ناوە، تا ڕادەیەک ئارامی بۆ وڵاتی عێراق بگەڕێنێتەوە.
سەدر بەشێکە لە نێوماڵی شێعە و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی شێعە بەردەوام هەوڵی پاراستنی یەکڕیزی و مانەوەی سەدریان داوە، ڕەنگە ئەو سیاسەتەی دوژمنانی عێراق بۆ پارچە پارچەبوون و تێکدانی ڕەوشی ناوخۆیی ئەم وڵاتە گرتوویانەتەبەر، باشترین هاندەر بۆ یەکڕیزی نێوماڵی شێعە و هەروەها سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە بێت.
ئەوەی کە سەدر فەرمانی بە کشانەوەی لایەنگرانی داوە و نەفرەتی خۆیی لە شۆڕشی چەکداری و ئاژاوەگێڕیی وەها ڕاگەیاندووە، هەنگاوێکی باش دەبێت، بە مەرجێک ڕێگا بە دووبارەکردنەوەی دۆخێکی وەها نەدات و لەمەش زیاتر عێراق بە بڕیار و هەڵوێستەکانیەوە سەرقاڵ نەکات./.