بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا ڕۆژی پێنج شەممە 1 ی ئەیلولی 2022 جەختیکردەوە کە ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی، دۆخی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکەیی ڕوبەڕوی مەترسی جیدی کردووەتەوە.
ناوبراو وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی یاری بە ئاگرەوە دەکات بەڵام سوریا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دەسدرێژییەکانی ئەو ڕژێمە، بێدەنگ نابێت.
مێقداد جەختیکردەوە کە زایۆنیستەکان، درەنگ یان زوو، تێچووی دەسدرێژییەکانی خۆیان دەبینن و وتی: سوریا خۆڕاگریی کردووە و بەردەوامیش دەبێت و واز لە هەڵوێستەکانی ناهێنێت.
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: تەل ئەبیب نابێت خەون بەوەوە ببینێت کە بتوانێت هەڵوێستەکانی سوریا بگۆڕێت.
وتیشی کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبێت بەرپرسیاریەتی هاندانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دەسدرێژی زیاتر و هەڕەشەکردن لە سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان قبووڵ بکەن./.