بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەلید نەسار وەزیری گەشتیاریی لوبنان ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2022 تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار گەشتیاری بیانی سەردانی ئەم وڵاتەیان کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە داهاتی لوبنان لەم ڕێگایەوە 4 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
لوبنان بەم دواییانە بانگەشەیەکی زۆری بۆ ڕاکێشانی گەشتیارانی بیانی دەستپێکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لوبنان لە کۆتایی ساڵی 2019 تووشی قەیرانێکی بەربڵاوی ئابوری بووە و بانکی جیهانی بە یەکێک لە گەورەترین قەیرانە ئابورییەکانی جیهان لە نیوەی سەدەی نۆزدەیەم تا ئێستا ناوی بردووە./.