بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوە پزیشکییەکان باس لەوە دەکەن کە خواردنەوە گازییەکان جۆرێک لە ناڕێکی لە لەشدا درووست دەکەن کە بە کالۆری بەتاڵ ناسراوە و دەبێتە هۆی پوکانەوەی ئێسکەکان.
شەش هۆکار بۆ وازهێنان لە خواردنەوە گازییەکان خراوەتە ڕوو کە لێرەدا ئاماژەیان پێدەدرێت:
یەکەم:
کەمەر، خواردنەوە گازییەکان هیچ سوودێکیان نییە، لە هەر قتوویەکدا نزیکەی 140 یەکەی وزەی تێدایە و ئەمەش وزەیەکی بەتاڵ درووست دەکای لە جەستەدا و جەستە سوودی لێ وەرناگرێت و بە شێوەی چەوری لە ناوچەی کەمەردا کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە و زیادبوونی کێش و قەڵەوی.
دووەم:
گەدە، خواردنەوە گازییەکان جۆرێک ترش لە خۆ دەگرێت کە زیانی زۆر گەورە بە گەدە دەگەێنێت، دەبێتە هۆی داخورانی ناوپۆشی گەدە و لە نێو دڵدا بە سووتانەوەی گەدە یان دڵەکزە و ترشەڵۆکی گەدە ناسراوە، واتە ڕۆیشتنی پێچەوانەی ترشی گەدە بەرەو ئەو بۆرییەی کە قوڕگ بە گەدە دەبەستێتەوە کە بریتییە لە سورێنچک.
سێیەم:
ددان، ئەو ترشەی کە لە خواردنەوە گازییەکاندا هەیە دەبێتە هۆی خوران و پوکانەوەی پوکی ددانەکان، توێژینەوەکان ئاشکرایان کردووە ئەگەر ددانێت پێکهاتەی خواردنەوە گازییەکانی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر پێوە بمێنێتەوە ئەوا لە سەدا 5 ی کیسەکەی لە دەست دەدات.
چوارەم:
شەکری زۆر لە پێکهاتەی خواردنەوە گازییەکاندا هەیە، هەر قتوویەک لانیکەم بڕی 40 گرام شەکری تێدایە کە دەکاتە نزیکەی 10 کەوچکی چا شەکر. ڕێژەی ئەو شەکرەی لە خواردنەوە گازییەکاندا هەیە زیاترە لەو ڕێژە شەکرەی لە گەنمەشامیدا هەیە و لە خواردنەوە گازییەکاندا بەکار دێت و جەستە توانای نییە کە خواردنەوەکە بگۆڕێت بە وزە زیاتر لەوەی کە دەتوانێت شەکری ئاسایی بە وزە بگۆڕێت.
پێنجەم:
شێی جەستە، ئەو ڕێژەیەی لە کافاین لە خواردنەوە گازییەکاندا هەیە میزهەڵگرە و دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و بەدەر لەوەش کاتێک خواردنەوە گازییەکان دەبێتە خوو واتە گۆڕینی خواردنەوەیان لە بری ئاو.
شەشەم:
ئێسک، ترشی فۆسفۆریک کە لە پێکهاتەی خواردنەوە گازییەکاندا هەیە بۆ جەستە قورسە کالیسیۆم هەڵبمژێت و دەبێتە هۆی پوکانەوەی ئێسک./.