بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەخۆشکەوتنی سییەکان بە دەرکەوتنی چەند نیشانەیەک دەبێت کە پێویستە هەر کەسێک ئەم نیشانانەی هەبوو سەردانی پزیشک بکات.
نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشیی سییەکان:
کۆکەی درێژخایەن:
کۆکەیەک زیاتر لە 8 هەفتە درێژەی هەبێت بە درێژخایەن دادەنرێت، مانای ئەوەیە کە کێشەیەک هەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت.
هەناسەتەنگی:
ئەگەر هەست بە هەناسە توندی دەکرێت یان پاش ڕاهێنان هەناسەبڕکێ و هەناسەتەنگییەکە نەڕۆیشت و کۆتایی نەهات، ئەگەر لە حاڵەتی پشوودا هەناسە توند بوو یان پاش هیلاکییەکی کەم ئەو نیشانەیە هەبوو، پێویست بەوە دەکات سەردانی پزیشک بکرێت.
هەبوونی دەردراو و بەڵغەمی بەردەوام:
بەڵغەم بە هۆی ڕێڕەوەکانی هەناسەوە درووست دەبێت، وەک میکانیزمی بەرگری دژی زیندەوەرە وردەکان و مادە زیانبەخشەکان، ئەگەر کەسێک بەڵغەمی هەبوو بۆ ماوەی مانگێک یان زیاتر، لەوانەیە نیشانە بێت بۆ نەخۆشیی سییەکان.
خیزە خیزی سنگ:
هەبوونی خیزەخیزێکی دیار نیشانەی تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی هەوایە و پێویستی بە سەردانی پزیشک هەیە.
هەبوونی خوێن لە کۆکەدا:
زۆر گرنگە لەم حاڵەتەدا بە زوویی سەردانی پزیشک بکرێت.
ئازاری درێژخایەنی سنگ:
ئەگەر ئازارێک لە سنگدا هەبێت و بۆ ماوەی درێژ بەردەوام بێت یان خەراپتر ببێت لە کاتی هەناسەدان یان کۆکە، ئەوا گرنگە سەردانی پزیشک بکرێت./.