بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ئێمە بە هۆی پێشوازی گەرمی عێراقییەکان و میوانداریی ئەوان لە زیارەتکارانی سەرتاسەری جیهان سوپاسیان دەکەین و سڵاو بۆ بەشداربووانی ئەم حەماسەتە حوسێنییە دەنێرین و لەوانەوە وانەی یەکڕیزی، برایەتی و گیانفیدایی لە ڕێگای برەودان بە ئائینی پیرۆزی ئیسلام فێر دەبین.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێگای ئازادیخوازان پیشاندەری ناڵاترین ئاستی یەکڕیزی و وەفادارییە بە ئالوبەیت، سڵاویان لە سەر بێت./.