بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممە 5 ی ئەیلولی 2022 ی چین تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی 66 کەس و برینداربوونی 250 کەسی دیکە.
بومەلەرزەکە لە پارێزگاری سیچوان لە باشوری ڕۆژئاوای چین بووە و بەو هۆیەوە زیانێکی زۆر بە ژێرخانەکانی ئەو پارێزگایە لە ڕووی هێڵەکانی گەیاندنی کارەبا و تۆڕەکانی دابەشکردنی ئاو گەیشتووە.
بومەلەرزەکە لە ناوچە کوێستانییەکانی قەزای لۆدیمنگ لە پارێزگای سیچوان بووە هۆی ڕۆچوونی زەوی. لە مانگی حوزەیرانیش لەم پارێزگایە لانیکەم دوو بومەلەرزە ڕوویدا و بەو هۆیەوە چەندین کەس کوژران و بریندار بوون./.