بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە یەکێک لە بەرپرسانی باڵای هێزی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند هەوڵی کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری سوخۆ 35 دەدرێت، ژمارەیەک لە میدیا جیهانییەکان ئەم بابەتەیان شرۆڤە کردووە.
پێگەی 19fortyfivw لە شرۆڤەیەکدا لە نووسینی جەک باک بی ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەم پلانە سەر بگرێت، یەکەم جار دەبێت کە ئێران لە دەیەی 90 ی زائینی، واتە ئەو کاتەی کە فڕۆکەیەکی شەڕکەری سوخۆ 24 و دوو فڕۆکەی دیکەی لە جۆری میگ 29 لە یەکێتی سۆڤییەت کڕی، فڕۆکەی شەڕکەر لە دەرەوە هاوردە بکات.
سوخۆ، 30 و 35 ئامانجەکانی دەپێکێت
بە پێی ئەم ڕاپۆرتەش، سوخۆ 35 سەرەتا لە سەردەمی یەکێتی سۆڤییەت پەرەی پێدرا و لە ساڵی 1991 تا ئێستا چەندین جۆری بەرهەم هاتووە. ڕووسیا و هێزە ئاسمانییەکەی ئەم فڕۆکەیە بۆ پێکانی ئامانجە دوور و نزیکەکان، بۆ زاڵبوون بە سەر شەڕی ئاسمانی و هەروەها بۆ هێرشی سەر ئامانجە وشکانییەکان ناو دەبات. فڕۆکەکە دەتوانێت بۆ ئامانجی دوورمەوا و هەروەها مامناوەند بەکار بێت و سیستەمێکی کۆنتڕۆڵکردنی زانیاری یەکگرتووی هەیە کە پاڵپشتییەک بۆ فڕۆکەوانەکە دەبێت. سەرەڕای ئەمەش نابێت بوترێت کە باشترین فڕۆکەی شەڕکەرە لە ئاستی جیهاندا.
سوخۆ 35 فڕۆکەکەی شەڕکەری چەند ئامانجەیە کە تەنیا یەک فڕۆکەوانی تێدا دەبێت، بەرهەمی ڕووسیایە و لە شەڕە ئاسمانییەکاندا دەستی باڵای هەیە. سوخۆ 35 لە ڕێکخراوی ناتۆ بە ناوی فلانکر دەناسرێت. ڕادارەکەی ئەم فڕۆکەکە لە توانایدایە کە ئامانجە ئاسمانییەکانی لە مەودای 400 کیلۆمەتری بناسێنێت و دەتوانێت 30 ئامانجی ئاسمانی لە مەودای 300 کیلۆمەتری بدۆزێتەوە و هاوکات بە 8 مووشەک شەڕی دژ بەوان بکات. سوخۆ دەتوانێت شەڕی ئامانجە وشکانی، دەریایی و ئاسمانییەکان بکات.
سوخۆ 35 پێشکەوتنێکی بەرچاو بۆ هێزی ئاسمانیی ئێران دەبێت
شارەزایەکی کاروباری سەربازی لەم پێناوەدا ڕایگەیاندووە کە سوخۆ 35 دەتوانێت هاوکێشەکان بە شێوازی ڕاستەقینە بەرەو گۆڕانکاری ببات.
دەستخستنی سوخۆ 35 یارمەتیدەری ئێران دەبێت تا سوپای خۆی نۆژەن بکاتەوە و بەراورد بە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف 14 ی دەیەی 70 ی زائینی، پێشکەوتنێکی بەرچاو دەبێت.
فڕۆکەوانێکی خانەنشینی هێزی ئاسمانی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە سوخۆ 35 دەتوانێت هاوکێشەکان بۆ ئێران بگۆڕێت. سوخۆ 35 بێ کەموکوڕی نییە بەڵام دەیان ساڵ پێشکەوتووترە لە فڕۆکە شەڕکەرەکانی خۆری ئێف 14 و ئەو فڕۆکانەی کە ئێستا لە ئێران هەیە.
پێگەی 19fortyfivw لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە کڕینی سوخۆ 35 بە کێشەیەک بۆ ئەمریکا لە ساڵانی داهاتوودا دادەنرێت. سوپایەکی بەهێزی ئێران و پەیوەندییەکی پتەو لە گەڵ مۆسکۆ دەتوانێت دانوستانی ناوەکی دژوارتر بکات.
هاوکات پێگەی aerotime لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە هێزی ئاسمانی ئێران فڕۆکەی شەڕکەری سوخۆ 35 لە ڕووسیا وەربگرێت، ئەو فڕۆکەی کە پێشتر میسر هەوڵی کڕینی دەدا. تاران زیاتر لە دە ساڵە دانوستانی کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری نوێ دەدات و نوێترینیشی فڕۆکەی پێشکەوتووی سوخۆ 35 ی ڕووسیایە./.