بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکەم ناوەندی بازرگانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆسکۆ بە ئامانجی ئاسانکاری لە کاروباری بازرگانی، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە دووۆڵییەکان لە نێوان بازرگانان و چالاکوانانی ئابوری و بازرگانیی هەر دوو وڵات، واژۆکردنی گرێبەستی هاوکاری، ڕاوێژی بانکی، بیمەیی و گومرۆکی و هەروەها پاڵپشتی یاسایی لە پیشەگەران و بازرگانانی ئێرانی و ڕووسی کرایەوە.
ئەو ناوەندەش بە هاوکاریی وەزارەتی پیشەسازی، کانزا و بازرگانی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕێکخراوی پەرەپێدانی بازرگانی، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆسکۆ و هەروەها ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – ڕووسیا لە گەڵ لێژنەی ئابوریی پەرلەمانی ئێران کراوەتەوە و بڕیارە لە پێناو هەڵگرتنی کێشە و گرفتەکانی بەردەوام کەرتی ئابوری و بازرگانیی نێوان هەر دوو وڵات چالاکی بکات.
ڕێوڕەسمی کردنەوەی یەکەم ناوەندی بازرگانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆسکۆ بە ئامادەبوونی پەیمان پاک جێگری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و سەرۆکی ڕێکخراوی پەرەپێدانی بازرگانیی ئێران، بەهمەن عەبدوڵڵاهی سەرۆکی ژووری تەعاونی ئێران، کاز، جەلالی باڵیۆزی ئێران لە ڕووسیا، سەید کازم دڵخۆش وتەبێژی لێژنەی ئابوریی پەرلەمانی ئێران، دیمێتری زوبۆف سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی یەکێتی بەکارهێنەرانی ڕووسیا و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی سیاسی و ئابوریی هەر دوو وڵات بەڕێوەچوو.
سەرۆکی ڕێکخراوی پەرەپێدانی بازرگانیی ئێران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو ناوەندەدا وتی کە ئەم ناوەندە دەتوانێت ئاسۆی دیاریکراوی 8 ملیار دۆلاریی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا مسۆگەر بکات.
پەیمان پاک وتی: بە پێی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و زیاتربوونی هاوکارییە بازرگانییەکان، کردنەوەی ئەم ناوەندە دەتوانێت جوڵە و خێراییەکی نوێ بە ئامانجە دیاریکراوەکان لە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوانمان ببەخشێت.
دیمێتری زوبۆف سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی یەکێتی بەکارهێنەرانی ڕووسیاش لەو ڕێوڕەسمەدا وتی کە کردنەوەی ئەم ناوەندە دەبێتە هۆی هاوکاریی بازرگانانی ئێران و ڕووسیا لە بواری واژۆکردنی گرێبەستەکان و پاڵپشتی یاسایی لەوان.
ناوبراو وتی: هەوڵ و جیدیبوونی بەرپرسانی هەر دوو لا لە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان کاریگەری زۆری هەیە و دڵنیاین کە کردنەوەی ئەم ناوەندە ئەنجامی دڵخۆشکەری بە دواوە دەبێت./.