بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بانگەشەی ئەوەیکرد کە تورکیا زیاترین کردەوەی سەربازیی لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش هەبووە.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها هۆشدارییدا کە ئەمریکا تەنیا ڕێگا نییە کە تورکیا فڕۆکەی شەڕکەری لێ بکڕێت.
ناوبراو وتی کە وڵاتانی وەک ڕووسیا، بەریتانیا و فەرەنساش فڕۆکەی شەڕکەری باشیان هەیە و ڕەنگە پێداویستی خۆمان لە ڕێگای ئەوانەوە پڕ بکەینەوە./.