بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ڕاگرتنی چالاکییەکانی فڕۆکەخانەی حەلەبی سوریا بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە، ئەمڕۆ هەینی 9 ی ئابی 2022 دیسانەوە چالاکییەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە دەستیپێکردەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی سوریا ڕایگەیاندووە کە زیانەکانی هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەلەب چاک کراوە و فڕۆکەخانەکە دەستی بە چالاکییەکانی کردووەتەوە.
هێرشێکی مووشەکیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەلەب لە 6 ی ئەیلولی 2022 زیانی بە باندی فڕۆکەخانەکە گەیاند و بەو هۆیەوە چالاکییەکانی ڕاگیرا. پێشتریش لە 31 ی ئابی 2022 بە هەمان شێوە ڕژێمی زایۆنیستی هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری حەلەب لە سوریا./.