بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی کۆریای باکور ڕایگەیاند کە ئەم یاسایە پێگەی پیۆنگ یانگی وەک وڵاتێکی خاوەن چەکی ناوەکی بەهێز کردووە کە گەڕانەوەی تێدا نییە.
یاساکە موڵەتی ئەوە بە پیۆنگ یانگ دەدات کە ئەگەر وڵاتێک هەڕەشە لە سەر کۆریای باکور دابنێت، بەپەلە و بۆ ڕێگری لە هەر هێرشێک، هێرشی پێشوەختەی ناوەکی بکاتە سەر ئەو وڵاتە.
کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە تەمموزی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی ئامادەی کەڵک وەرگرتنە لە هەموو توانایەکی لە ئەگەری شەڕی لە گەڵ ئەمریکا و کۆریای باشور.
دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکور لە ساڵی 2019 تا ئێستا ڕاگیراوە./.