بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تارق عێزەدەین وتەبێژی میدیایی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە کەرتی خۆرئاوا پیرۆزبایی هەڵمەتەکەی خۆڕاگریی لە ئەلخەلیل کرد و وتی کە هەڕەشەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی دەبێتە هۆی بەهێزبوون و بەردەوامیی خۆڕاگری.
ناوبراو وتی کە ئەم هەڵمەت و چالاکییانە پیشاندەری بەردەوامی خۆڕاگری و ئەنجامی ئاسایی و سرووشتیی خۆڕاگرییە لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکار کە گوند و شار و دیلەکانی فەڵەستین دەکاتە ئامانج.
وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: ئێمە لە ئێستادا شۆڕشێکی چەکداریی ڕاستەقینە دەبینین کە لە کەرتی خۆرئاوا پەرەی سەندووە و ئەمەش ئەنجامی زیاتربوونی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە لە دژی گەلی فەڵەستین.
عێزەدین وتی: قارەمانانی جنین، توباس و تولکەرم بوونەتە نموونەیەک بۆ خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا و ئەوەی کە لە ئەلخەلیل ڕوویدا، لە درێژەی خۆڕاگریی ئەو قارەمانانە بووە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، شۆڕش و خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا بەهێزتر دەکات، لە بەر ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا لە زمانی زۆر تێدەگات و خەباتی چەکداریش تاکە ڕێگای ئازادکردنی خاکی فەڵەستینە لە ژێر دەستی داگیرکاران./.