بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێلیزابێت ئەلکساندرا ماری، شاژنی پێشووی بەریتانیا، ڕۆژی پێنج شەممە 8 ی ئەیلولی 2022، بە ماوەیەکی کەم لە پاش ڕاگەیاندنی نەخۆشییەکەی لە لایەن پزیشکی دیوانی پاشایەتییەوە، کۆچی دوایی کرد. ناوبراو بۆ ماوەی 69 ساڵ شاژنی بەریتانیا و 14 وڵاتی دیکە بوو و لەم ماوەیەدا میراتێکی خوێنین و مەترسیداری لە خۆی بە جێهێشتووە.
سامانەکەی شاژنی پێشووی بەریتانیا؟
سامانەکەی شاژنی پێشووی بەریتانیا دوو بەشی تایبەت و هەروەها پاشایەتی لە خۆ دەگرێت. سامانە تایبەتەکەی خۆی لە نێوان 300 تا 500 ملیۆن پۆند خەمڵاندنی بۆ کراوە بەڵام سامانی پاشایەتی کە لە ژێر دەستیدا بووە، دەگاتە نزیکەی 90 ملیار دۆلار کە کۆشکەکان و هەروەها ئاڵتون و تاجی پاشایەتی لە ڕیزی ئەوانەدایە.
شاژنی پێشووی بەریتانیا بە هەموو شێوازێک پارەی کۆدەکردەوە. ئەو تەنیا لە ڕێگای کێبڕکێی ئەسپسوارییەوە 9 ملیۆن دۆلاری بە دەست هێنابوو، ئەو ساڵانە 600 هەزار پۆندی بۆ بەخێوکردنی ئەسپەکانی بەکار دەهێنا و لە سەدا 15 ی داراییەکانی پاشایەتیی بۆ تێچووی ڕێوڕەسم و میوانییەکان و گەشتەکانی بەکار دەهێنا. مووچەی ساڵانەی تاج و تەختی بەریتانیا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو دوو هێندە زیادی کردبوو و گەیشتبووە 97 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار کە بۆ بنەماڵەکەی بەکار دەهێندرا.
سەبارەت بە داراییەکانی پاشایەتی، ئێلیزابێتی دووەم لە ماوەی ژیانیدا دەسەڵاتی بە سەر کۆشک و داراییەکان و موڵک و ماڵەکانی پاشایەتی بە تایبەت 263 هەزار هێکتار زەوی کشتووکاڵیدا هەبوو کە ساڵانە 400 ملیۆن دۆلار داهاتیان هەیە. قەڵای ڤیدنزۆر و کۆشکی بەناوبانگی باکینگهام بەشێکن لەم سامانە بەڵام لە ڕیزی سامانی تایبەتدا هەژمار ناکرێن. بەدەر لەمەش سامان و دارایی دیکە لە ناوچە جیاجیاکانی بەریتانیا لە ڕیزی داراییەکاندا بوونیان هەیە کە بە بڕی 14 ملیار دۆلار خەمڵێندراون. قەڵای بالموراڵ لە سکۆتلاند بە بەهای 140 ملیۆن دۆلار کە شوێنی مردنەکەشی بوو و ڤێلای ساندرینگام لە ڕیزی داراییە تایبەتەکانی شاژنی پێشوودا بوون. 140 پارچە ئاڵتوونی پاشایەتی بە بەهای 4 ملیار دۆلار جیل بە جیل دەگاتە میراتبەری دیکە.
میراتی خوێنینی ئێلیزابێتی دووەم لە جیهان
کودەتای 19 ی ئابی 1953 لە ئێران:
لە بەریتانیا بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە پاشایەتی دامەزراوەیەکی تەشریفاتی و کارتۆنییە و پاشا یان شاژن دەستێوەردانی لە کاروباری سیاسیدا نییە، بەڵام دوو مانگ لە پاش بە دەسەڵات گەیشتنی شاژنی بەریتانیا، لە ئێران کودەتایەک بە سەرۆکایەتی فەزلوڵڵا زاهیدی حکومەتەکەی دکتۆر محەممەد موسەدقی ڕووخاند. بەڵگەی دیکەش باس لە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی دەزگای هەواڵگری بەریتانیا لەو کودەتایەدا دەکات.
قەیرانی نۆکەندی سویس:
جەمال عەبدولناسر پاش بە دەسەڵات گەیشتنی لە میسر، کۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایەتی هێنا و نۆکەندی سویسی بە نیشتمانی کرد. ساڵی 1956 بەریتانیا بە موڵەتی ئێلیزابێتی دووەم لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و فەرەنسا شەڕی دژ بە میسری کرد، لە ئەنجامی ئەو شەڕەش نۆکەندی سویس بۆ ماوەی چەندین مانگ داخرا و دوو هەزار سەربازی میسری لە شەڕەکەدا کوژران.
داگیرکردنی باشوری یەمەن:
حکومەتی بەریتانیا لە دوو سەدەی پێشەوە ناوچەکانی باشوری یەمەنی داگیر کردبوو. لە ساڵی 1963 بەرەی نیشتمانیی یەمەن ڕاپەڕینێکی گەورەی لە دژی دەسەڵاتی خۆسەپێنی بەریتانیا بەڕێوەبرد کە 6 ساڵ درێژەی هەبوو و لە ئاکامدا کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی حکومەتی بەریتانیا لە باشوری یەمەن هێنا. بەڵگە مێژووییەکان پیشان دەدات کە سەربازەکانی بەریتانیا لەو ساڵانەدا بە دڕندانەترین شێواز ئەشکەنجەی خەڵک و دیلەکانی یەمەنیان داوە.
جیابوونەوەی بەحرەین لە ئێران:
ساڵی 1971 بوو کە ڕژێمی ئالی خەلیفە بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی بەریتانیا لە ئێران جیابووە. بەریتانیا سەرەتا ڕایگەیاند کە هێزەکانی لە بەحرەین دەکشێنێتەوە بەڵام بە ماوەیەکی پرسی سەربەخۆیی بەحرەینی گەڵاڵە کرد و حکومەتی ئەو کاتەی ئێرانیش هیچی پێنەکرا و تەنیا ڕەزامەندیی لە سەر وەرگرتنەوەی سێ دوورگەکە دەربڕی.
تێکشکانی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی ئێران:
بە تێپەڕبوونی 34 ساڵ لە تاوانەکەی سوپای ئەمریکا و هێرشی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئێرانی – گەشتی ژمارە 655 ی ئێران ئێر – لە سەر ئاسمانی کەنداوی فارس و شەهیدکردنی سەرجەم سەرنشینەکانی، هێشتا لاپەڕی نهێنی لەو ڕووداوە دژە مرۆڤانەیە بڵاو دەبێتەوە. ئەو دۆسیانەی کە بەم دواییانە لە ڕیزی دۆسیە نهێنییەکانی بەریتانیا دەرهێنراون، پیشان دەدەن کە حکومەتەکەی مارگارت تاچر سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی بەریتانیا دەستبەجێ پاڵپشتیی لەو تاوانەی ئەمریکییەکان کردووە و تەنانەت بۆ بەلاڕێدابردنی ئەو دۆسیەش هاوکاریی واشنتنی کردووە.
شەڕی یەکەمی کەنداوی فارس:
ساڵی 1991 و لە پاش هێرشی عێراق بۆ سەر کوێت، ئەمریکییەکان بە هاوکاری هاوپەیمانییەک کە بەریتانیای لە خۆ دەگرت، لە پرۆسەیەکی سەربازیدا بە ناوی گەردەلوولی بیابان هێرشیان کردە سەر ئەم وڵاتە تا بە وتەی جۆرج بۆشی باوک سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا سیستەمی جیهانی بپارێزن. لەو شەڕەدا دەیان هەزار عێراقی کوژران، بەدەر لەوەش، لە ساڵی 1998 ئەمریکا و بەریتانیا بە چڕی عێراقیان بۆردومان کرد و هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە عێراق چەکی قەدەغەکراوی هەیە.
شەڕی ئەفغانستان:
پاش هێرشەکانی 11 ی سپتمبێر، ئەمریکا بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەک کە ئەمجارەش بەریتانیا ئەندامی سەرەکیی بوو، هێرشی کردە سەر ئەفغانستان. ئامانجی ئەو هێرشە کە تا ساڵی 2021 درێژەی هەبوو، بەرەنگاربوونەوەی قاعیدە و تاڵیبان بوو، بەڵام لە ئاکامدا گەیشتە کوژرانی 243 هەزار کەس و گەڕانەوەی گرووپی تاڵیبان بۆ دەسەڵاتی ئەفغانستان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە.
شەڕی عێراق:
دوو ساڵ لە پاش هێرشەکەی ئەمریکا، بەریتانیا و هاوپەیمانەکانیان بۆ ئەفغانستان، ئەوان جارێکی دیکە بە بیانووی لەناوبردنی چەکی قەدەغەکراو هێرشیان کردە سەر عێراق. ئەو شەڕەش بووە هۆی سەرهەڵدانی شەڕ و ناکۆکی نەتەوەیی و تائیفی لە عێراق و سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش. لەو شەڕەدا لە ساڵی 2003 تا 2011 نزیکەی نیو ملیۆن کەس کوژران.
قەیرانی سوریا:
لە کاتی سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی سوریا لە ساڵی 2011 و بە پەرەسەندنی قەیرانی ئەم وڵاتە، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا، لە گەڵ هاوپەیمانانی عەرەب، پاڵپشتییان لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریا کرد و ستراتیژی ڕووخانی حکومەتی دیمەشقیان پەیرەو کرد. پیتر فۆرد کە لە ساڵی 2003 تا 2006 باڵیۆزی بەریتانیا لە دیمەشق بوو، لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی 2017 لە گەڵ کەناڵی بی بی سی سیاسەتی وڵاتەکەی سەبارەت بە سوریا لە سەرجەم قۆناغەکاندا بە هەڵە ناو برد و وتی کە بەریتانیا بە پاڵپشتی و هاندانی گرووپە نەیارەکانی سوریا هەنگاوی بەرەو ڕێگایەکی هەڵە هەڵگرت. ناوبراو وتی کە ئەم ڕێگایەش گەیشتە کوژران و برینداربوونی سەدان هەزار کەسی سڤیل.
پاڵپشتی دارایی و سەربازی لە حکومەتی نایاسایی یەمەن:
لە کاتی دەستپێکردنی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعوودیە و ئیمارات بۆ سەر یەمەن لە ساڵی 2015، حکومەتی بەریتانیا بە هەموو شێوازێکی سەربازی، لۆجستی و هەواڵگری پاڵپشتیی لەو وڵاتانە کردووە، بەم هۆیەوە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسای بە هاوبەشی تاوانی شەڕ لە یەمەن ناو بردووە. سعوودیە و ئیمارات وەک تاوانبارانی سەرەکی شەڕی یەمەن و کوشتاری خەڵکی ئەم وڵاتە، لە کڕیارانی چەک و کەرەستەی سەربازی بەریتانیان./.