بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆکارەکانی ئارەقکردنەوەی جەستە لە کاتی خەودا بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە کە بریتین لە:
تێکچوونی شێواز و کاتی خەوتن.
تەنگەنەفەسی لە کاتی خەودا.
ناهاوسەنگی سوری مانگانە.
زیادبوونی کێش و قەڵەوی.
تێکچوونی هۆڕمۆنەکان بە تایبەت لە ژناندا.
خواردنی دەرمانێکی پزیشکی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن.
شێرپەنجەی غودەی لیمفاوی یان گرفت لە غودەی دەرەقی.
نەخۆشییەکانی دڵ.
بوونی هەر هەوکردنێک لە ئەندامێکی جەستەدا.
بوونی گرفت و نەخۆشی لە سییەکاندا.
پیربوون و چوونە تەمەنەوە بە تایبەت بۆ ژنان بە هۆی تێکچوونی هۆڕمۆنەکانیانەوە./.