بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەشتیاری بەشێکی گرنگی داهاتی وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئیتالیایە و لەم پێناوەدا پلان و نەخشەیان هەیە و ژێرخانەکان دابین دەکەن و بانگەشە و ڕێکلامی بۆ دەکەن. بەم پێیەش پاریس بە 18 ملیۆن گەشتیاری ساڵانە و لەندەن بە نزیکەی 15 ملیۆن و ڕۆما بە 9 ملیۆن گەشتیار پێگەی خۆیان لە جیهانی گەشتیاریدا بەرز کردووەتەوە. بەڵام گەورەتر لەمانەش کەربەلایە کە تەنیا لە ماوەی 10 ڕۆژدا پێشوازی لە 20 ملیۆن زیارەتکار دەکات. پرسیار ئەوەیە کە بۆ کەربەلا بە بێ دابینکردنی ژێرخانەکان و بە بێ بانگەشە و ڕێکلام و تەنانەت تێچوویەک بۆ میوانداری، ئەم هەموو میوانەی هەیە؟ نهێنی ئەمە چییە؟ عێراقییەکان ڕێوشوێنی میوانداری دەزانن، لە منداڵییەوە ئەمە فێربوون تا بە باوەشی کراوە پێشوازی لە زیارەتکاران لە هەر ئائین و مەزهەب و ڕەنگ و نەتەوە و وڵاتێکەوە بکەن. ئەوان بە پێی توانای خۆیان ئەوەی پێویست بێت بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی مەزاری پیرۆزی ئیمام حوسێن (ع) جێبەجێی دەکەن.
کەربەلا نزیکەی دە ساڵە کە ژمارەی زیارەتکاران و میواندارییەکەی لە سەرووی هەمووی شارەکانی جیهاندایە و ئەڵبەت وڵاتی عێراق بۆ پێشوازی لەم هەموو میوان و زیارەتکارە ژێرخانی پێویستی نییە و ئەو کێشانەش کە بۆ زیارەتکاران ڕوو دەدەن، لە بنەڕەتدا بۆ نەبوونی ژێرخانی پێویست دەگەڕێتەوە، بە تایبەت لە بواری گواستنەوە و خزمەتگوزارییەکان.
سەرەڕای کێشە و کەموکوڕییەکان، ناوی ئیمام حوسێن (ع) وایکردووە زیارەتکاران تەنیا بیر لە گەیشتن بە کەربەلا و مەزارە پیرۆزەکەی بکەنەوە، ئەوەیە کە کەربەلای کردووەتە مەنزڵگەی زیارەتکاران و عێراقیشی کردووەتە گەورەترین وڵاتی میواندار./.