بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە مێژووی ئێراندا سەردەمی دەسەڵاتدارێتی سەفەوییەکان بە گەشەسەندووترین سەردەمی درووستکردنی کاروانسەراکان دادەنرێت، لە بەر ئەوەی کە پلانی زیندووکردنەوەی ڕێگای ئاورێشمیان هەبوو و گرنگترین ئامانجی بەکارهێنانیشی دابینکردنی ئاسایشی کاروانەکان بووە.
پارێزگای سمنان لە بەشی ناوەڕاستی ئێران لە سەر ئەم ڕێگایەدا بووە و ئەمەش بووە هۆی پەرەسەندنی کاروانسەراکان لەم پارێزگایە.
کاروانسەرای شا عەباسی دێ نمەک یەکێک لەو کاروانسەرانەی سەردەمی سەفەوییەکانە کە هەر ئێستاش ناوبانگی هەیە. کاروانسەراکە 24 ژووری هەیە کە هەر ژوورێک بە شێوازی ڕەسەن لە ئێستادا ڕازاوەتەوە و شوێنی حەوانەی 3 تا 4 کەسە. کاروانسەراکە هۆڵی گەورەی هەیە کە لە ئێستادا کراوەتە شوێنی ڕێستورانت و کۆبوونەوەکان.
کاروانسەرای شا عەباسیی سمنان چەندین شوێنی دیکەی وەک حوشترخانە و شانشین و چەندین تاوەری لە خۆ گرتووە. شوێنی کۆکردنەوەی ئاو لە تایبەتمەندییەکانی دیکەیە کە وایکردووە کاروانسەراکە کێشەی ئاوی نەبێت.
ئەم کاروانسەرایە لە گوندێکی سمنانە بە ناوی دێ نمەک کە 75 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگا و 144 کیلۆمەتر تا شاری تاران دوورە./.