No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم کۆڵینەوەیە، لە بارەی دەقێکی “عەبدوڵڵا پەشێو”ی شاعیرە، کار بە مێتۆدی ڕەخنەی دەروونشیکاری لەسەر دەقی “کاک”دا، کراوە. لە دوو بەشدا، کە تیۆری و پڕاکتیکین، پێک هاتووە.
بەشی یەکەم: چوار تەوەرەیە، تەوەرەی یەکەم: ناساندن، گیروگرفت و ڕێبازی کۆڵینەوەکە خراوەتە ڕوو. تەوەرەی دووەم: چەمک و پێناسەی “دەروونناسی، ڕەخنە، ڕەخنەگر، ڕەخنەی دەروونشیکاری”مان کردوون. چەمکی ڕەخنە، چەمک و زاراوەی دەروونناسی شی کراونەتەوە.
تەوەرەی سێیەم: کورتەیەک لە بارەی ڕابەرانی ڕەخنەی دەروونشیکاریی و تەوەری چوارەمیش “ڕاڤەکردنی چەمکە دەروونشیکارییەکان لای فڕۆید” خراوەتە بەر باس.
بەشی دووەم: دوو تەوەرەیە، ڕەخنەی دەروونشیکاری لە دەقی (کاک)ی عەبدوڵڵا پەشێودا، هاتووەتە جێبەجێ کردن.
تەوەرەی یەکەم: جۆرەکانی چەمکی شیعری پەشێو لە ڕەخنەی دەروونشیکاریدا بە چەند جۆرێک، ئەوانیش: (زمانی شیعرەکانی، نوستالجیا، ژن “ئافرەت”، فەلسەفەی مردن)ن، باس کراون. تەوەرەی دووەم: چەمکەکانی ڕەخنەی دەروونشیکاری (لە دەقی “کاک”ی عەبدوڵڵا پەشێودا) بە {ئاستی ئاگایی “هەست” (Conscious)، ئاستی پێش ئاگایی (Preconscious)، ئاستی نائاگایی “نەست” (Unconscious)، خەون (Dream)، کەسایەتی Personal، تابۆ (Taboo)، گرێی ئۆدیب (Oedipus complexe)، عیشق (Adoring)، لێک دراونەتەوە. دواجار ئەنجامی کۆڵینەوەکە ڕاگەیەنراوە و سەرچاوەکان خراونەتە ڕوو.
No Result
View All Result