بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی فاتیح ئەربەکان سەرۆکی پارتی ڕەفای نوێ، تەنیا کوڕی نەجمەدین ئەربەکان سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی کۆچکردووی تورکیا کە تەمەنی 43 ساڵە و پێگەیەکی باڵای لای لایەنە ئیسلامییەکانی وڵاتەکەی هەیە، لەو بڕوایەدایە کە پارتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وەک کەشتییەکە کە بەرەو نوقمبوون دەڕوات و مرۆڤی عاقڵیش نابێت لە سەر ئەو کەشتییە دابنیشێت.
فاتیح ئەربەکان لە وتووێژێکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا وتی: پەیوەندییان بە ئێمەوە کرد و داوایانکرد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پاڵپشتی لە ئەردۆغان بکەین، بەڵام دەزانین کە لایەنگرانی ئێمە شتی وایان ناوێت، ئێمە هەڵسەنگاندنمان بۆ بارودۆخەکە کرد، ڕاپرسیمان کرد، زۆربەی دۆست و لایەنگران بە ڕاشکاوانە بە ئێمەیان ڕاگەیاند کە باشترین بڕیارتان داوە کە پەیوەندیتان بە هیچ یەک لەم دوو هاوپەیمانییەی تورکیاوە نەکردووە، ئێمە پارتێکی سەرەکین و نامانەوێت لەو دوو هاوپەیمانییەی ئێستای تورکیا بەشدار بین.
ناوبراو وتی: لە هیچ قۆناغێکدا هاووڵاتیانی ئێمە هێندە دوودڵییان نەکردووە، ئەنجامی ڕاپرسییەکان پیشان دەدات کە ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵک هێشتا چارەنووسی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا یەکلایی نەکردووەتەوە کە ئایا بەشداری لەو پرۆسەیەدا دەکەن یان نە، لە بەر ئەوەی کە هەر دوو هاوپەیمانییەکە سرنجی ئەوانی ڕانەکێشاوە، بەم هۆیەوە بڕیارمان داوە سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەین و کاندیدی خۆمان دەستنیشان بکەین.
ئەو سیاسەتمەدارەی تورکیا وتی: ئێمە بە شێوازی فەرمی دامەزراوە حزبییەکانی خۆمان لە 81 پارێزگا و 922 قەزای تورکیا هەیە، ژمارەی ئەندامە فەرمییەکانی ئێمە لە 300 هەزار کەس نزیک بووەتەوە و کۆکردنەوەی ئەم هەموو ئەندامە فەرمییە لە ماوەیەکی کورتدا کارێکی گەورەیە، ژمارەی ئەندامە فەرمییەکانی ئێمە زۆر زیاترە لە ژمارەی ئەندامی ئەو حزبانەی تەمەنێکی کەمیان هەیە. ئێمە نزیکەی 100 هەزار کەسمان بۆ چاودێری سندۆقەکانی دەنگدان تۆمار کردووە، چالاکی باڵی ژنان و گەنجانی ئێمە لە سەرجەم پارێزگاکان بەرچاوە، ئێمە وەک کاراکتەرێکی بەهێز بە بێ هیچ کێشەیەک بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە دەبین و کێشەی ئەوەشمان نییە کە بەربەستی یاسایی تێپەڕ نەکەین.
وتیشی کە لەم هەلومەرجەدا لە هیچ هاوپەیمانییەکدا بەشداری ناکەین. سەبارەت بە هاوپەیمانیی کۆمار (ئەردۆغان و باخچەلی) دەبێت بوترێت کە پارتی داد و گەشەپێدان وەک لایەنی سەرەکی، لە 20 ساڵی ڕابردوو هەڵەی زۆری کردووە و ئێمە نامانەوێت لە دانەوەی تێچووی ئەو هەڵانەدا هاوبەش بین. بە تێڕوانینی ئێمە پارتی داد و گەشەپێدان وەک کەشتییەک بەرەو نوقمبوون دەڕوات و پشت بەستن بەو پارتە ئیشی مرۆڤی عاقڵ نییە. خەڵک تووشی کێشە و گرفت بوون و دەڵێن کە ئێمە لە دەستی ئاکەپە ڕزگار بکەن. قەیرانی دارایی و نادادپەروەری ئێمەی ماندوو کردووە. ئێمە لە گەڵ 6 پارتی نەیاری ئەردۆغانیش جیاوازی ئایدۆلۆژیمان هەیە و وەک یەک لە هەر دوو هاوپەیمانییەکە خۆمان بە دوور دەزانین.
فاتیح ئەربەکان وتی: پارتی داد و گەشەپێدان لەم 20 ساڵەدا لە بواری ئابوری هەڵەی زۆر جیدیی هەبووە، لە سیاسەتی پارتەکەی ئێمەدا شتێک بە ناوی قەرزکردن و پێدانی سوودی بانکی بوونی نییە. بەدەر لەمەش پارتی دەسەڵاتدار گەندەڵییەکی زۆری کردووە و بە ملیاران دۆلاری بۆ 5 کۆمپانیا و بەڵێندەری گەورە دابین کردووە کە هەموویان پاڵپشتی لە پارتی دەسەڵاتدار دەکەن.
ناوبراو ڕەتیکردەوە کە پارتەکەی پاڵپشتی لە کەمال کلیچدار ئۆغلۆ بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا بکات و وتی: ئێمە لە گەڵ پارتی گەلی کۆماری، تێڕوانینی جیا و جیاوازیی ئایدۆلۆژیمان هەیە. کڵیچدار ئۆغلۆ ڕایگەیاندووە کە بۆ کۆنوانسیۆنی ئیستەنبووڵ دەگەڕێتەوە، ئێمە لە گەڵ ئەوەش جیاوازییەکی زۆر و ناکۆکیمان هەیە و قەد پاڵپشتی لە ناوبراو و پارتەکەی ناکەین.
ئەو سیاسەتمەدارە ڕایگەیاندووە کە لە 300 هەزار ئەندامە فەرمییەکەی، 200 هەزار کەسیان لە پارتی داد و گەشەپێدان جیا بوونەتەوە و پەیوەندییان بە پارتی ڕەفای نوێوە کردووە./.