بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە 12 ی ئەیلولی 2022 نیگەرانی خۆیی لە پتەوبوونی کەم وێنەی پەیوەندی نێوان هەر دوو وڵاتی ڕووسیا و چین بە تایبەت لە سەردەمی شەڕی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش ڕۆژی یەک شەممە ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵ دەدەن ڕکابەرە بەهێزەکانی وەک ڕووسیا و چین لە ڕێگای سەپاندنی سزا و گەمارۆکانەوە لە ناو ببەن.
هەروەها پێگەی هەواڵی ئەکسیۆس لە شرۆڤەیەکدا ڕایگەیاند کە چین، ڕووسیا و ئێران گەورەترین دوژمنانی ئەمریکان و بەردەوام هەوڵی یەکگرتن دەدەن بە شێوازێک کە دەتوانێت ئامانجەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لاواز بکەن./.