بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی بەیگی نەژاد نوێنەری خەڵکی مەلایر لە پەرلەمانی ئێران بە ئاماژە بە ڕێپێوانە مەزنەکەی ئەربەعین، وتی: ئەربەعین بووەتە ڕێوڕەسمێکی موسڵمانان بە درووشمی تایبەت و لە هەلومەرجێکی دژوار.
ناوبراو وتی: ئەربەعین بەردەوام هەلومەرجێکی دژواری هەبووە، لە بەر ئەوەی کاتێک کە ژمارەیەکی چەد میلیۆنی لە هاووڵاتیانی ئێرانی، خەڵکی عێراق و وڵاتانی دیکە لە ڕێوڕەسمێکدا بەشداری دەکەن، ئایاساییە کە هەندێک کێشەش ببینرێت.
بەیگی نەژاد وتی: بوونی وەها ڕێپێوانێک بە بەشداری ملیۆنیی خەڵک پیشاندەری هێزی ئیسلامە و دەبێت بزانین کە لە هیچ سەردەمێکدا هێندە خەڵک لە هیچ شوێنێکدا کۆنەبوونەتەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئێران وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا بە هەموو هێزێکەوە ناتوانن وەها حەشیمەتێک کۆبکەنەوە، ئەمە تەنیا پەیوەندی بە ئیسلام و چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێنەوە هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵی دوژمنان بۆ لێک جیاکردنەوەی خەڵکی ئێران و عێراق وتی: من چوومەتە ماڵی عێراقییەکان و لە سەر سفرەی ئەوان نانم خواردووە، دەبێت بۆ پێشوازی و میوانداری لە زیارەتکارانی ئێرانی دەستخۆشی لەوان بکرێت./.