بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەنوەند بە ئاماژە بە بەردەوامیی هاتنی زیارەتکارانی ئێرانیی کەربەلا لە ڕێگای دەروازەی سنوریی باشماخەوە، وتی: جێی سوپاس و پێزانینە کە خەڵک و بەرپرسانی باڵای پارێزگاری سلێمانی ئەمساڵ بۆ هاتنی زیارەتکارانی ئێرانیی کەربەلا و شوێنە پیرۆزەکانی دیکەی عێراق لە هیچ هەوڵ و هاوکارییەک درێخییان نەکردووە.
ناوبراو وتی کە لە هەمان ڕۆژانی سەرەتایی هاتنی زیارەتکارانی ئێرانییەوە تەکیەی کەسنەزانی پێشوازی و هاوکاریی باشی بۆ زیارەتکاران هەبووە و زیارەتکاران پاش پشوودان و وەرگرتنی خزمەتگوزاری درێژەیان بە ڕێگای خۆیان بەرەو کەربەلا داوە.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە وتی کە دەروازەی سنوریی باشماخ تا سلێمانی یەک کاتژمێرە و بۆ زیارەتکارانی ئێرانی ئاسانە کە لەم ڕێگایەوە هاتووچۆ بکەن./.