بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومەر وائیلی ڕایگەیاند کە موڵەتی چوونەوە ناو عێراق و گەڕانەوە و مانەوەی سەرجەم زیارەتکاران کۆنتڕۆڵ کراوە.
ناوبراو وتی کە هاتووچۆی زیارەتکاران لە دەروازە سنورییەکانەوە ئاساییە و ژمارەی ئەو زیارەتکارانەش کە لە وڵاتانی بیانییەوە گەیشتوونەتە عێراق 3 ملیۆن کەسن و نزیکەی 20 هەزار کەسیش لە ڕێگای دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتوونەتە عێراق.
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق وتی: تەنیا لە ڕۆژی یەک شەممەدا نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار زیارەتکار گەیشتوونەتە خاکی عێراق و نزیکەی 500 هەزار زیارەتکاریش گەڕاونەتەوە.
وائیلی وتی: زیاترین ئاماری هاتنی زیارەتکاران بۆ عێراق لە ڕێگای دەروازەی سنوریی زەرباتیەوە بووە و لە سەدا 70ی ئاماری هاتنی زیارەتکاران لە خۆ دەگرێت و دەروازەی شەلەمچەش لە پلەی دوومەدایە.
وتیشی کە هاوئاهەنگییەکی باش لە گەڵ فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان بۆ گەڕانەوەی زیارەتکاران لە خاکی عێراقەوە هەیە./.