بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەختیکردەوە کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ڕەتکردنەوەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان، بە واتای ئەوەیە کە هیچ هەڵبژاردنێکی پێشوەختە لە ئارادا نییە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وتی کە ئەگەر حکومەتی نوێ بە تەواوی دەسەڵاتەکانەوە پێک بهێندرێت و دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێبکاتەوە، لەو حاڵەتەدا دەکرێت باسی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.
مالیکی بە ئاماژە بە پاڵپشتی لایەنە سیاسییەکان بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، وتی کە لایەنە سیاسییەکان دژی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەن.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: لێرە بە دوا ناکرێت سەبارەت بە بابەتێک کە چارەنووسی لە ڕووی سیاسی و یاساییەوە یەکلایی کراوەتەوە، قسە بکرێت و دەبێت بیر لە پێشنیارەکانی وەک چالاککردنەوەی پەرلەمان و پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە خەڵک و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بکرێتەوە./.