بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد وەحیدی وتی کە هاووڵاتیانی سوننەی ئێرانی ئەمساڵ بۆ پێشوازی و خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی ئەربەعین هەنگاوێکی گەورەیان هەڵگرتووە و ئەمەش پیلانی دوژمنانی بۆ ناکۆکی خستنە نێو موسڵمانان پووچەڵ کردەوە.
ناوبراو وتی کە یەکڕیزی نێوان ئێرانییەکان لە ڕێوڕەسمی ئەمساڵی ئەربەعین و ڕێپێوانە مەزنەکەی، ڕەوتی ستەمکاری جیهانیی نیگەران کردووە.
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی کە یەکڕیزی ئێرانییەکان بە شێعە و سوننەوە لە ڕێوڕەسمی ئەمساڵی ئەربەعین بۆ جیهان بە گشتی ڕوون بووەتەوە./.