بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شیروان دوبەردانی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی کە بە بێ بوونی ڕێکەوتن، پێکهێنانی کابینەی نوێ لەم وڵاتە ئەستەمە.
ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی العهد سەبارەت بە چاوپێکەوتنەکەی محەممەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لە گەڵ مەسعود بارزانی وتی کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سیادەی سوننە بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان، ڕێژەی پێویستیان نییە.
دوبەردانی ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان زۆرینەی پەرلەمانیی هەیە و پارتیش درێژە بە دانوستانەکانی لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا دەدات.
وتیشی کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەیەوێت پابەندبوونی سەرجەم لایەنەکان بە ئەنجامەکەی دەستەبەر بکات./.