بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە لە ڕۆژی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) نزیک دەبینەوە، عێراقییەکان بە هەموو توانایەکەوە سەرقاڵی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارین بە زیارەتکارانی ئەم بۆنە ئائینییە گرنگە.
ژمارەیەک لە عێراقییەکان سەرەڕای کەمئەندامبوونیان، لە ڕێگای گەیاندنی خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی ئیمام حوسێن (ع) لە هیچ هەوڵ و هاوکارییەک درێخییان نەکردووە.
موسڵمانانی سوننەش وەک ساڵانی ڕابردوو، لە ڕێگای ڕێپێوانی ئەربەعین خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران پێشکەش دەکەن.
پێشبینی دەکرێت کە ڕێپێوانی ئەمساڵ، گەورەترین ڕێپێوان و ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) بێت.