داود حەسەنپور لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەزگای میدیایی جام کوردی سەبارەت بە هاتنی زیارەتکارانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) لە ڕێگای دەروازەی سنوریی باشماخەوە بۆ هەرێمی کوردستان، وتی: یەکەم جارە کە زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێگای خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی شارە پیرۆزەکانی نەجەف و کەربەلا دەکەن، ئەمساڵ کە بە هەوڵ و هاوکاری هاوبەشی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم دەرفەتە دابین کرا، بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی ئەوپەڕی هاوکارییان بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی هەبووە کە پێویستە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە بکەین.
ناوبراو وتی: لە پێشوازیکردنی زیارەتکارانی ئێرانی، تەکیەی تەرقیەتی کەسنەزانی لە سلێمانی ڕۆڵ و هاوکاری کەم وێنەی هەبووە، بە هۆی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لە لایەن تەکیەی کەسنەزانییەوە دابین کراوە زیارەتکارانی ئێرانی لە شاری سلێمانی پشوویەک وەردەگرن و بە ویستی خۆیان درێژە بە ڕێگای خۆیان بەرەو شارە پیرۆزەکانی عێراق دەدەن.
حەسەنپور وتی: خاڵێکی گرنگ کە دەبێت ئاماژەی پێ بدرێت، ئەوەیە کە تەکیەی کەسنەزانی لە دەروازەی سنوریی باشماخەوە تەنیا یەک کاتژمێر دوورە و ئەزموونی سەرکەوتووی ئەمساڵ وایکردووە لە ساڵانی داهاتوو بۆ ڕێگری لە هەر قەرەباڵغییەک لە دەروازە سنورییەکانی دیکە، کەڵک لە دەروازەی سنوریی باشماخ وەربگیرێت.
بەرپرسی کاروباری ڕۆشنبیری لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی وتی: بە پێویستی دەزانین کە سوپاس و پێزانینی خۆمان بە تایبەت ئاراستەی بەڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕێبەری تەریقەتی قادری، بکەین کە بە ئەرکی خۆیان بە باشترین شێواز پێشوازییان لە زیارەتکارانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) کردووە./.