بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرە وتی کە لە پرسی ڕێکەوتنی ناوەکیدا بڕیاری کۆتایی دەبێت لە لایەن ئەمریکاوە دەربکرێت.
ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە وتی: هێشتا ناکۆکی لە نێوان هەر دوو وڵاتدا هەیە و تا ئێستا پێنج گەڕی دانوستان بەڕێوەچوو و بەردەوامیش دەبێت، ئێران پێی وایە کە ئەگەر لایەنەکانی دەرەکی دەستێوەردان نەکەن، کێشەکانی ناوچەکە چارەسەر دەبن.
ڕەئیسی سەبارەت بە ئەگەری دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکاش وتی: دانوستانی ناوەکیی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا سوودی نییە، ئێمە لەو بڕوایەداین کە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران گرێدراوی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا نییە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها وتی کە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی ڤیەننا بەندە بە چارەسەرکردنی دۆسیەی پەیوەندیدار لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە جێی ئەوەی کە داوای ڕاگرتنی چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران بکەن، دەبێت ئەو داوایە لە ڕژێمی زایۆنیستی بکەن کە چەکی کۆمەڵکوژ و قەدەغەکراوی زۆری هەیە.
ناوبراو هەروەها لە سەر دۆخی عێراقیش وتی کە ئێمە لە بینینی حکومەتێکی بەهێز لە عێراق خۆشحاڵ دەبین و عێراقییەکان نابێت موڵەتی مانەوە بە ئەمریکییەکان بدەن./.