بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەک هەر شتێکی دیکە ئاویش جۆر و شێوازی بەکارهێنانی کاریگەریی لە سەر سوودەکانی دەبێت.
شارەزایانی بواری تەندرووستی لە نوێترین توێژینەوەدا بۆیان دەرکەوتووە کە هەڵگرتنی ئاو لە ناو پەرداخی مسدا بۆ ماوەی 8 تا 9 کاتژمێر وادەکات ببێتە خاوێنترین ئاو و لە تەواوی بەکتریاکان پاک دەبێتەوە و شەش سوودی تەندرووستی زۆر گرنگیشی بۆ جەستەی مرۆڤ دەبێت کە بریتین لە:
1 – یارمەتی گەدە دەدات بۆ ئاسان هەرسکردنی خۆراک، لە بەر ئەوەی کە گەدە تەنیا پێویستی بە ئاوە بۆ هەرسکردنی ئو خۆراکانەی مرۆڤەکە خواردوویەتی.
2 – بەرگری جەستە زیاد دەکات و کەسەکە لە هەوکردن و بەکتریاکان دەپارێزێت.
3 – یارمەتی زوو چاکبوونەوە و بەهێزکردنی ماسولکەکانی جەستە دەدات.
4 – سوڕی خوێن ڕێکدەخات و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات.
5 – ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە کەم دەکاتەوە و جەستە لە ژەهرە زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە.
6 – ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا کەم دەکاتەوە و ئەگەری توشبوونی کەسەکە بە جەڵتەی دڵ و گیرانی مولوولەکانی خوێن دوور دەخاتەوە./.