بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئەو ئاماژانەی کە گوزارشت لە ئازاری سییەکان و ناساغییان دەکەن، دەخرێتەڕوو.
1 – ئازاری پشت و شان:
هەرچەندە بە نیشانەی دەگمەن هەژمار دەکرێن، پشت و شان تەنانەت ئازاری سنگ دەتوانن ئاماژە بن بۆ سەرەتای شێرپەنجەی سییەکان، ئەگەر لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دیاری بکرێت، ئەوا ئەگەرێکی زۆرە چارەسەر بکرێت، ئەگەر ئەم ئازارە بەهێزتربوو و زیاتر درێژەی کێشا لە ئازاری پشت، یان زۆر کات هەستت بەمە کرد، ئەوا سەردانی پزیشک بیرۆکەیەکی زۆر باشە.
2 – کۆکە:
کۆکەیەک دەکرێت ئاماژە بێت بۆ شتێکی سادە، وەک سەرمابوونێکی باو، بەڵام ئەگەر نیشانەکانی وەک نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوو، ئەوا زۆر گرنگە جۆری کۆکەکان جیابکەیتەوە، کۆکەی تیژ دەکرێت نیشانە بێت بۆ شێرپەنجەی سیییەکان، بە تایبەت ئەگەر لە گەڵ نیشانەی دیکەدا بێت وەک کۆکە بە خوێنەوە.
3 – هەناسەسواری، هەناسەبڕکێ:
کورتبوونەوەی هەناسە دەکرێت هۆکارەکەی حاڵەتەکانی دڵ یان هەناسە بێت، وەک ڕەبۆ و هەستیاری، ئەگەر ئەزموونی ئەمانەت کرد ئەوا بیرۆکەیەکی باشە ژینگەکەت بگۆڕیت و بتوانیت لە شارەکە بچیتە دەرەوە بۆ ماوەیەک، یان ڕۆتینێکی ڕاهێنان و مەشقکردن تاقی بکەیتەوە.
4 – زەردبوونی چاو و پێست:
ئەم حاڵەتە دەتوانێت زۆر بە ئاسانی خۆتی لێ ڕزگار بکەیت. هێشتا بە نیشانەیەکی گرنگ هەژمار دەکرێت، لە بەر ئەوەی کە بە ئاماژەیەکی ڕوون دادەنرێت کە جگەر کێشەی تێدایە و ئەمەش هۆکارەکەی شێرپەنجەی سییەکانە. نەخۆشی زەردووی حاڵەتێکە وا دەکات پێست زەرد بێت، ئەمەش کاریگەریی لە سەر چاو دەبێت و ڕەنگەکەی زەرد هەڵدەگەڕێ و ئەگەر تیژ بێت ئەوا دەگۆڕێت بۆ زەردێکی تاریک.
5 – بێهێزی:
هەر کەسێک کات بۆ کات هەست بە بێ توانایی دەکات و ئەمەش ئاساییە، دەکرێت کەم خەوی یان سترێس و ڕاڕایی هۆکارەکە بن، بەڵام ئەگەر بێ هێزییەکەت نائاسایی بوو، زۆر کات هەستت پێکرد و کۆکەکەت بەرۆکی بەرنەدایت و حەزت بۆ خواردنیش نەما، ئەوا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی تەندرووستی لە سییەکانتدا./.