بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاگەێندراوی کۆتایی وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەی لوتکەی شانگهای کە لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو، چەندین بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی لە خۆ گرتووە کە لە درێژەدا هاتووە.
یەکەم:
وڵاتانی ئەندام ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکانیان لە هەموو جیهان کرد و ڕایانگەیاند کە دژی هەر کردەوەیەکی تیرۆریستین و بە هەموو شێوەیەک ئامادەن ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی تیرۆر بکەن.
دووەم:
وڵاتانی ئەندام ئەوەیان ڕەتکردەوە کە هەر وڵاتێک بە بیانووی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتێکی دیکەدا بکات.
سێهەم:
باشترکردنی دۆخی ئەفغانستان یەکێکە لە گرنگترینی ئەو شتانەی کە دەبێت جێی بایەخ بێت، لە بەر ئەوەی کە پەیوەندیدارە بە دۆخی ئەمنی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای.
چوارەم:
وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای داوای ڕاگرتنی هاوبەشی پێکردنی چەکی ناوەکی دەکەن لە گەڵ بەردەوامیدان بە داماڵینی وڵاتان لەو جۆرە چەکانە.
پێنجەم:
لە پێناو ئاشتی و ئارامی ناوچەکە، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی شانگهای جەخت لە سەر هەبوونی هاوکاری لە نێوان ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەنەوە.
شەشەم:
ئێستا جیهان بە قۆناغی گۆڕانکارییە جیهانییەکاندا تێپەڕ دەبێت کە لە گەڵ توندبوونەوەی ململانێ و قەیرانەکان و خەراپتربوونی دۆخی نێودەوڵەتییە بە گشتی.
حەوتەم:
وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی شانگهای بۆ پێشخستنی سیستەمێکی بازرگانیی فرەلایەنی کار دەکەن کە لە سەر بنەما و یاساکانی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی دامەزراوە، هەروەها دژایەتی سنوردارکردنی بازرگانی دەکەن کە مەترسی لە سەر کەرتی ئابوریی جیهان دادەنێت.
هەشتەم:
وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی شانگهای جەخت لە سەر پابەندبوونیان بە هەڵسەنگاندنی وردی پەیوەست بە کارنامەی نێودەوڵەتی ئێستا دەکەنەوە، هەروەها جەخت دەکەنەوە لە سەر سیستەمی جیهانیی یەکسان و دامەزراندنی بەرنامەی کاری هاوبەش و دیدی هاوبەش لە پێناو خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی.
نۆیەم:
وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی شانگهای جەختیان لەوە کردووەتەوە کە جێبەجێکردنی تاکلایانەی سزا ئابورییەکان، بەدەر لەوانەی کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە پەسەند کراون، پێچەوانەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە.
دەیەم:
وڵاتانی ئەندام جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ڕێکەوتنی ناوەکی لە لایەن سەرجەم وڵاتانی بەشدارەوە جێبەجێ بکرێت./.