شرۆڤەکارانی کاروباری ئیسلامی پێیان وایە کە ڕێپێوانی ملیۆنی لە زیارەتی ئیمام حوسێن (ع) پیشاندەری تێگەیشتوویی درووستی ئۆممەی ئیسلامی لەو پیرۆزییانەیە کە لە شۆڕشەکەی ئیمام حوسێنەوە سەرچاوەیان گرتووە.
ڕێپێوانی ملیۆنیی زیارەتکاران بەرەو کەربەلا بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) بە تایبەت لە هەلومەرجی ئێستای سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوچەکە بەڵگەیە لە سەر ووشیاری و یەکڕیزی گەلانی موسڵمان.
درێژەپێدانی زیارەتی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) کە بە ئەربەعین ناسراوە، لە ساڵی 61 ی کۆچی تا بە ئەمڕۆ، ئەوە دەسەلمێنێت کە هاودڵی و یەکڕیزی نێوان هۆگرانی ئالوبەیت (سڵاوی خوایان لە سەر بێت) بە درێژایی ئەم هەموو ساڵە هاندەری سەرەکی و هۆکاری درێژەپێدانی بووە.
بوونی بەرچاوی زیارەتکاران لەم ڕێوڕەسمەدا بە جۆرێک هەنگاونانی موسڵمانانە بەرەو مسۆگەربوونی یەکڕیزی ئیسلامی.
لە ڕوویەکی دیکەوە، زیارەتی ئیمام حوسێن (ع) و ڕێوڕەسمی ئەربەعین بووەتە هێمای یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان هەر دوو گەلی ئێران و عێراق.
ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ملیارەها دۆلار بودجەیان لە پێناو دابینکردنی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و دووبەرەکی و ئاژاوەگێڕی و دوژمنایەتی لە نێوان گەلانی ئیسلامی بەکار هێناوە بەڵام ڕێپێوانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) سەرجەم ئەو هەوڵ و پیلانانەی پووچەڵکردووەتەوە.
گرنگی زیارەتی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) لەوەدایە کە گەلانی موسڵمان لە کاتێکی دیاریکراودا پێکەوە دەبن و لە شوێنێکی دیاریکراودا بە درووشمی ” حب الحسین یجمعنا ” کۆدەبنەوە و وێنەیەکی ڕوون و شەفافی یەکڕیزی ئیسلامی نمایش دەکات، ئەو یەکڕیزییەی کە بووەتە چقڵی چاوی دوژمنانی ئیسلام.
ئەم ڕێپێوانە مەزنە لە هەلومەرجێکدا کە دوژمنان هەوڵی جیاکردنەوە و ناکۆکی لە نێوان گەلانی موسڵمان بە تایبەت ئێران و عێراق دەدەن، بووەتە داڕێژەری ئاسۆیەکی ڕوون لە بەردەم یەکڕیزی ئیسلامی. ئەو چەکەی کە هەر دەم دوژمنان و ڕەوتی ستەمکاری جیهانی لێێ دەترسن./.