بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەیامنێری ئاژانسی سپۆتنیک لە سوریا ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی ئەلعومەر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئەو پەیامنێرە لە سەر زاری سەرچاوەیەکی خۆجێی ڕایگەیاندووە کە چەند پێگەیەکی هەستیار لە ناو ئەو بنکە سەربازییە کراوەتە ئامانج و دەنگی تەقینەوەش بیستراوە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ئەمە گەورەترین هێرشی سەر ئەم بنکە سەربازییەی ئەمریکا لە سوریا بێت.
ڕاشیگەیاندووە کە چەند مووشەکێک بنکە سەربازییەکەی کردووەتە ئامانج، دەنگی تەقینەوە بیستراوە، ئاگر و دووکەڵ لە ناو کێڵگە نەوتییەکە بینراوە، ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی پزیشکی چوونەتە بنکە سەربازییەکە و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکاش بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە./.