بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێراق لە پاش تەواوبوونی ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) لە چاوەڕوانی جوڵەی نوێی لایەنە سیاسییەکانە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەویش لە کاتێکدا کە هەر دوو لایەنی سەرەکی – چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان و ڕەوتی سەدر – بەردەوامن لە ململانێ و ناکۆکییەکانی نێوانیان.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە شاندێکی باڵای لایەنە سیاسییەکان بە دەستپێشخەرییەکی نوێوە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ سەردانیکردنی نەجەف و کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر. ڕەوتی سەدر پاش کشانەوەی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمان، لایەنگرانی ڕژاندە سەر شەقامەکان لە ناوچەی سەوز بینای پەرلەمانی عێراقیان بۆ ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەت داگیر کرد و پاش شەڕ و پێکدادانێکی چەند ڕۆژە لە ئاکامدا بە بڕیاری موقتەدا سەدر پاشەکشەیان کرد.
پێگەی کەناڵی سکای نیوز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی سەرقاڵبوونی لایەنە سیاسییەکان بە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) ئارامییەکی سیاسی لە عێراقدا بەدی را، بەڵام سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایانگەیاند کە ویستی ئەوەیان هەیە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێبکەنەوە و پێدەچێت ئەمەش بۆ تاقیکردنەوەی کاردانەوەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر بێت کە دژی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمانە.
شاندێکی باڵای سیاسی سەردانی نەجەف دەکەن
ئەگەرچی سەرۆکی سەدر وازهێنانی لە سیاسەت ڕاگەیاندووە، بەڵام هێشتا بە کردەوە لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا چالاکیی هەیە. سکای نیوز لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە شاندێک لە لایەنە سیاسییەکان بە سەرۆکایەتی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ سەردانیکردنی نەجەف و کۆبوونەوە لە گەڵ سەدر.
ئەو شاندەش هەر یەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یان خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەی سوننە لە خۆ دەگرێت. دەستپێشخەرییەکەش داواکارییەکانی سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان، هەڵبژاردنی پێشوەختە و ڕەخساندنی هەلی پێکهێنانی حکومەتێکی بەدەسەڵات بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەستەبەر دەکات.
سکای نیوز لە درێژەدا باسی ئاماژەی ئەرێنیی سەرکردەکانی ڕەوتی سەدری کردووە بۆ قبووڵکردنی ئەم دەستپێشخەرییە و ڕایگەیاندووە کە هەڵوەشانەوەی کاندیدبوونی محەممەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و دەستنیشانکردنی کاندیدێک کە متمانەی سەدرییەکان ڕابکێشێت یان تەنانەت درێژکردنەوەی سەرۆکایەتی مستەفا کازمی لە سەر مێزە، ئەگەر موقتەدا سەدر ئەم مەرجە بخاتەڕوو.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی سکای نیوزدا هاتووە کە سەید موقتەدا سەدر بەو ڕاستییە گەیشتووە کە پرۆژە سیاسییەکەی، واتە پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی لەم خولەدا، جێبەجێ ناکرێت، هەر بۆیە پێی وایە کە دەبێت لە پاش بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنەکان هەوڵەکانی لەم پێناوەدا دەست پێبکاتەوە. کورد و سوننەش هیچ دژایەتییەکیان لە گەڵ کاندیدی هاوبەشی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدردا نابێت.
تا ئێستا، چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەردەوام جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە پابەندە بە کاندیدکردنی محەممەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و پلانی بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی جێگرەوە نییە، بەڵام دەبێت چاوەڕوانی هەوڵی نوێی لایەنە سیاسییەکان بین.
بژاردەکانی جێگرەوەی سودانی
غالب دەعمی شارەزای کاروباری عێراق بە کەناڵی سکای نیوزی ڕاگەیاندووە کە کاندیدبوونی محەممەد شیاع سودانی لە ئێستادا لای سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە پاڵپشتی دەکرێت، سەەڕای ئەمەش، ئەگەری جێگرتنەوەی لە گەڵ کەسایەتییەکی متمانەپێکراوی سەدر لە ئارادایە، ئەگەر سەدر بڕیارێکی لەم شێوەیە بدات، ئەمەش بەندە بە ڕەوتی دانوستانەکانی داهاتووەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕەنگە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پێداگرییەکەی سەدر پەنا بۆ تەکتیکی دیکە ببات بەڵام لە ئاکامدا کاندیدکردنی شیاع سودانی بەندە بە وتووێژ و لێک تێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانەوە و واش نییە کە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەیڵێن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ڕابردوو لایەنە سیاسییەکان ناوی چەند کەسێکیان وەک جێگرەوەی کاندیدبوونی سودانی باس کردووە، ئەو کەسەش لە ئاکامدا دەبێتە سەرۆک وەزیران، لانیکەم بۆ ماوەی یەک ساڵ تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێی پێشوەختە سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق دەکات.
سکای نیوز لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە ناوی ئەو کەسانە پیشان دەدات کە پەیوەندییەکی ئاساییان لە گەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەیە، بە تایبەت ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتر، عەدنان زورفی پارێزگاری پێشووتری نەجەف و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە سەرەڕای ئامادەکاریی ئەو شاندە بۆ سەردانیکردنی نەجەف، هێشتا هەڵوێستی موقتەدا سەدر دیار نییە. پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سیادەی سوننەش وەک هاوپەیمانیەکانی سەدر ویستی بەشدارییان لە حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەیە، ئەمەش ڕەنگە وا بکات لایەنگرانی سەدر سەر لە نوێ بڕژێنەوە سەر شەقامەکان./.