بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، 7 هەڵە زیان بە جگەر دەگەێنێت کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدراوە.
یەکەم: نەخواردنەوەی ئاوی پێویست
یاسای زێڕین ئەوەیە کە ڕۆژانە لانیکەم 8 پەرداخ ئاو بخورێتەوە، پسپۆڕانی بواری پزیشکی ڕایانگەیاندووە کە وشکبوونەوە دەتوانێت کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر توانای جگەر بۆ پاککردنەوەی ژەهراویکردنی جەستە بە شێوازی درووست هەبێت، کاتێک جگەر لە پاککردنەوەی ژەهرەکاندا سەرکەوتوو نەبێت، مەترسی نەخۆشی زیاد دەکات.
دووەم: خواردنی ژەمە قورسەکان بە تایبەت لە پێش خەوتن
خواردنی ژەمە قورسەکان پێش خەوتن ڕێگایەکی گەرەنتی کراوە بۆ ئەوەی کە جگەر لە کاتی زیادەدا کار بکات. خۆراکە بەرزەکانی گلاسێمیک لێرەدا خەراپترین تاوانبارن. ئەمەش خۆراکەکانی وەک نان، برنجی سپی، شیرینی، تەنانەت میوە تەندرووستەکانی وەک ئەناناس دەگرێتەوە. پسپۆڕان پێشنیاری ئەوەیان کردووە کە پێش خەوتن لە خواردنی ئەو خۆراکانە دوور بکەونەوە کە باج لە سەر جگەر دەدەن.
سێهەم: زۆر خواردنی چەوری ترانس
چەوری ترانس پارێزەرێکی مەترسیدارە کە بە شێوەیەکی باو لە خۆراکە پێش پاکەتکراوەکاندا هەیە، زۆر جار وەک زەیتی هایدرۆجینکراو لە لیستی پێکهاتەکاندا دەردەکەون، زۆر خواردنی چەوری ترانس زیادبوونی کێش زیاتر دەکات و چەوری زیاتر دەخاتە سەر جگەر و سک.
چوارەم: زۆر خواردنی شەکر
شەکری پاڵاوتە و شەربەتێکی گەنمەشامی کە فرۆکتۆزی زۆرە، وێرانکاری لە سەر جگەر درووست دەکات، هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە دەتوانێت بە قەدەر کحول زیان بە جگەر بگەێنێت، بە بێ ئەوەی کێشی زیادەت هەبێت. فرۆکتۆز لە جەستەدا دەگۆڕێت بۆ چەوری، ئەمەش مەترسی توشبوون بە جگەرێکی چەور زیاتر دەکات.
پێنجەم: وەرزش نەکردنی پێویست
وەرگرتنی بڕێکی گونجاو لە وەرزشکردن گرنگە، تەنانەت ئەگەر کێش زیادەش نەبێت، وەرزشکردن نەک هەر یارمەتیت دەدات ئارەقکردنێکی باشت هەبێت بەڵکوو ژەهراویبوونی جگەریش باشتر دەکات، تەنانەت چەندین پیاسەی خێرا لە هەفتەیەکدا دەتوانێت سوودی گەورەی هەبێت.
شەشەم: زۆر خواردنی ڤیتامین A
ڤیتامین A چەندین سوودی گەورە بە ژەمە ئاساییەکان دەگەێنێت، وەک پاراستنی چاوەکان و پشتگیریکردنی سیستەمی بەرگری تەندرووست، بەڵام زۆربوونی ڤیتامینەکە ژەهراوی دەبێت بۆ جگەرت.
حەوتەم: خواردنی تەواوکەری گیایی هەڵە
هەندێک دەرهاویشتەی گیایی دەتوانێت زیان بە جگەر بگەێنێت، هەر بۆیە خواردنی مادە خۆراکییە گونجاوەکان زۆر گرنگە بۆ گەنجکردنەوەی جگەر و گەڕاندنەوەی میتابۆلیزمێکی تەندرووست./.