بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە ئەمڕۆ دووشەممە 19 ی ئەیلولی 2022 بە مەبەستی بەشداری لە حەفتا و حەوتەمین دانیشتنی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردبوو، ئێستا لە شارەکەیە.
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختکردنەوەیە لە بەرژەوەندییەکانی وڵات و هەوڵدان بۆ مسۆگەربوونی سیستەمێکی دادپەروەرانەی نێودەوڵەتی لە ڕێگای چەند جەمسەریی ئابوری.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بڕیارە بەدەر لە پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دانیشتنی ڕێکخراوی یۆنسکۆ، لە گەڵ سەرکردەی چەند وڵاتێکی دیکەی بەشدار لە کۆڕی گشتی کۆببێتەوە./.