بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوچەی گەشتیاریی سەراوی کرند لە قەزای داڵاهۆ بە یەکێک لە 50 ناوچە نموونە گەشتیارییەکەی پارێزگای کرماشان دادەنرێت.
ناوچەیەکی شاخاوی، دیمەنێکی جوان و سرووشتی و ڕێگایەک بۆ شاخەوانی بە تایبەتمەندییەکانی ئەم ناوچەی نموونەی گەشتیارییە دادەنرێت.
داڵاهۆ ناوچەیەکە کە بووەتە شوێنی سەردانیکردنی گەشتیاران. سەراوی کرند یەکێکە لە کانیاوە جوانەکان کە نازناوی پڕئاوترین کانیاوی ئێرانی پێدراوە، کانیاوەکەش کەوتووەتە بەرزاییەکانی شاری کرندی ڕۆژئاوا. بوونی کانیاوەکە بووەتە هۆی ئەوەی کە پارکێکی زۆر جوان لە بەشی خوارەوەی درووست بکرێت، ئاوی خواردنەوەی شاری کرند هەر لەم کانیاوە دابین دەکرێت.
سەراوی کرند کە بە زاراوەی ناوچەکە بە سەراو کرن ناو دەبرێت، ناوی کانیاوێکی جوان و گەشتیارییە لە شاری کرند لە قەزای داڵاهۆ. بۆ گەیشتن بەم کانیاوە دەبێت بەشی بەرزاییەکانی شارەکە بە ناوی گەڕەکی دەربەند تێپەڕ بکرێت. سەراوی کرند سەرەڕای ئەوەی کە بەشێک لە ئاوی خواردنەوە و کشتووکاڵیی ناوچەکە دابین دەکات، یەکێک لە جوانترین ناوچە گەشتیارییەکانیشە.
دەوترێت کە هۆی درووستبوونی شاری کرند، ئەم کانیاوە بووە. پارکێکی جوان بە ناوی ئەمیر لە بەشی خوارەوەی کانیاوەکە درووست کراوە و لە وەرزی هاویندا بووەتە ئامانجێکی گەورەی گەشتیاری.
بەرزاییەکان، کەشوهەوای دڵڕفێن، سرووشتی جوان و هەبوونی باخ و دیمەنی کەم وێنە، بووەتە بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ناوچە گەشتیارییە.
لە سەراوی کرند بە پێی پێویست خزمەتگوزاری بۆ گەشتیاران دابین کراوە./.