بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ئالی ئێسحاق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسەتدانانی هاوکارییە دووقۆڵییەکانی ئێران و عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی بە ستراتیژی ناو برد و وتی: دیپلۆماسیەتی ئابوری بە پێویستی سەرەکی لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دادەنرێت، لە بەر ئەوەی کە نەیارانی ئێران دەیانەوێت ڕێگری لە ئامادەبوونی چالاکی وڵاتی ئێمە لە عێراق بکەن و پێگەی خۆیان بەرز بکەنەوە، بەڵام بە پێی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەتوانین پەرە بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان بدەین.
ناوبراو وتی کە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بگاتە 10 ملیار دۆلار و تەنانەت گەیشتن بە ڕێژەی 14 ملیار دۆلاری لە نێوان ئێران و عێراق چاوەڕوانییەکی گەورە نییە.
ئالی ئێسحاق وتی کە بەهێزکردنی دیپلۆماسیەتی ئابوری لە پێویستییە سەرەکییەکانی گەیشتن بە ئاسۆی دیاریکراوی 20 ملیار دۆلارییە لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق./.