بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجامی ڕاپرسییەک کە لە لایەن ناوەندی توێژینەوە گشتییەکانی ئەسۆشێتدپرێس ئەنجام دراوە، پیشان دەدات کە بەشێکی بەرچاوی خەڵکی ئەمریکا ناڕەزایەتییان لە سەر دۆخی ئابوری ئێستای وڵاتەکەیان دەربڕیوە.
ئەنجامی ڕاپرسییەکە پیشان دەدات کە تەنیا لە سەدا 29 ی کەسانی بەتەمەن لە ئەمریکا دەڵێن دۆخی ئابوری وڵاتەکەیان باشە و لە سەدا 71 ی ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ئابوریی ئەمریکا کارنامەیەکی لاوازی هەیە.
لە سەدا 27 ی بەشداربووان لەو ڕاپرسییەدا ڕایانگەیاندووە کە لە دۆخی ئابوری و سیاسی حکومەتەکەی جۆبایدن ڕازین، بەڵام لە سەدا 72 ی ئەوان ڕایانگەیاندووە کە وڵاتەکەیان بە ڕێگایەکی هەڵەدا دەڕوات.
توێژەران بە ئاماژە بە ئەنجامی ڕاپرسییەکە ڕایانگەیاندووە کە ئەگەرچی ڕێژەی خۆشەویستی بایدن بەرز بووەتەوە بەڵام نیگەرانییەکان بە سەر توانای کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئابوری لە لایەن بایدنەوە بەردەوام وەک خۆی ماوەتەوە.
تەنیا لە سەدا 38 ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە توانا ئابورییەکانی بایدنیان پشتڕاست کردووەتەوە و لە سەدا 53 ی ئەوان سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی هەڵئاوسان ڕایانگەیاندووە کە بایدن و تیمە ئابورییەکەی لە حکومەتی ئەمریکا بە لاوازی دەرکەوتوون.
ڕاپرسییەکەش پیشان دەدات کە نیگەرانیی سەرەکی خەڵکی ئەمریکا کێشە ناوخۆییەکانە نەک پرسەکانی پەیوەندیدار بە سیاسەتی دەرەوە./.