بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی حەفتانەی خۆی کە ڕۆژی دووشەممە 19 ی ئەیلولی 2022 بەڕێوەچوو، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی حەماس و حکومەتی دیمەشق وتی: حکومەتی سوریا ساڵانێک بە گەرمی پێشوازی و میوانداریی لە گرووپ و لایەنەکانی فەڵەستینی کردووە و بە هۆی ئەو شەڕە ناوخۆییە کە بە سەر سوریادا سەپێندرا، بە داخەوە کە پەیوەندییەکانی لە گەڵ بزوتنەوەی حەماس تووشی گۆڕانکاری بوو.
ناوبراو وتی: گۆڕانکاری ساڵانی ڕابردوو ئەوەی پیشاندا کە ڕژێمی زایۆنیستی هەڕەشەی سەرەکییە لە سەر ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و بە تایبەت ئەو لایەنانەی کە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەدا هەنگاو دەنێن.
کەنعانی وتی: گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی هەندێک وڵات و لایەنی ناوچەیی لە گەڵ سوریا بینراوە و لە ئەنجامی هەوڵ و تێڕوانینی نوێ بەرامبەر بە دۆسیەی فەڵەستین و مافەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە، بە تایبەت ئەوەی کە لە لایەن ئێران و حزبوڵڵای لوبنان و هەروەها ڕووسیاوە بینرا، پەیوەندییەکانی نێوان حەماس و سوریا ئاسایی بووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە ئەم پێکەوەبوونە لە پێناو بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە و گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستینە و یارمەتیدەری بەهێزبوونی پێگەی فەڵەستین لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت. یەکگرتوویی نێوان لایەنەکانی خۆڕاگری دەتوانێت یارمەتیدەری پتەوبوونی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بێت، گەلی فەڵەستینیش پێویستیان بە پاڵپشتی ئەو گەلان و وڵاتانەیە کە بڕوایان بە مافەکانی ئەوان هەیە و لەو پێناوەدا هەنگاو دەنێن./.