بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندۆقی نێودەوڵەتی دراو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە گەشەی ئابوریی عێراق لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوو ئەرێنی دەبێت.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە گەشەی ئابوریی عێراق لەمساڵ لە سەدا 9.5 خەمڵاندنی بۆ کراوە.
لە ڕاپۆرتەکەی سندۆقی نێودەوڵەتی دراودا هاتووە کە گەشەی ئابوریی عێراق لە ساڵی 2023 لە سەدا 5.7، لە ساڵی 2024 لە سەدا 2.7، لە ساڵی 2025 و 2026 لە سەدا 2.6 دەبێت./.