بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە لە ماوەی 8 مانگی ڕابردووی ساڵی 2022، یەک ملیۆن و 810 هەزار و 362 گەشتیار سەردانی هەولێر و ناوچەکانی دەوروبەریان کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لەم ژمارەیە 383 هەزار و 12 گەشتیار بیانی بوون.
ئۆمێد خۆشناو وتی کە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ژمارەی گەشتیارانی هەولێر زیادی کردووە./.