بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە مەبەستی بەشداری لە حەفتا و حەوتەمین دانیشتنی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکە، ئەمڕۆ سێ شەممە 20 ی ئەیلولی 2022 لە تویتێکدا لە پاش لێدوان و دەستێوەردانی بەرپرسانی ئەمریکا بە هۆی گیان لە دەستدانی مەهسا ئەمینی، ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە مەهسا وەک کچی خۆمانە و لە دۆسیەکەی فەرمانی لێکۆڵینەوەی تەواو دراوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندڵ مافی مرۆڤ وەک بنەمایەک بۆ ئێمە بایەخی هەیە، بە پێچەوانەی ئەوانەی کە وەک ئامرازێک بەکاری دێنن.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە جێی فرمێسکی تیمساحی، دەبێت کۆتایی بە تیرۆریزمی ئابوری بێنێت./.