بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی لوبنان هەواڵی ڕێکەوتنیان بۆ هەناردەی سووتەمەنی ئێران بۆ ئەم وڵاتە بڵاو کردەوە.
کەناڵی ” المنار ” ڕایگەیاند کە لایەنی ئێرانی بە شاندی لوبنانیی لە تاران ڕاگەیاندووە کە لە ماوەی 5 مانگدا دەتوانێت 600 هەزار تەن سووتەمەنی هەناردەی لوبنان بکات.
لەم چوارچێوەدا، موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەواڵی باش سەبارەت بە ڕێکەوتنی هەناردەی سووتەمەنی ئێران بۆ لوبنان و هاوکاری نێوان هەر دوو لا لە بواری کارەبا بڵاو دەکرێتەوە.
کەناڵی المنار ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی یەک یان دوو هەفتەی ڕابردوو کەشتییەکانی سووتەمەنی ئێران بەرەو ئەو بەندەرانەی لایەنی لوبنانی دیاریی دەکات، بەڕێ دەکەون./.